ئەنجامی گەڕی دووەمی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات، بەپێی ئەنجامەکان تا ئێستا سالم عیساوی لەپێشەوەیە و ١٥٨ دەنگی بەدەستهێناوە، هاوکات مەحمود مەشهەدانی ١٣٧ دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دوای ئەنجامدانی خولی یەکەم و دووەمی دەنگدان لەسەر دیاری کردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق و لە کۆی ٣١١ دەنگ تاوەکو ئێستا سالم عیساوی بە جیاوازی نزیکەی ١٠ دەنگ لە پێش مەحمود مەشهەدانییەوەیە.
پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانى عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فەرمانبەرانی هەرێم بەشێکن لە فەرمانبەرانی عێراق و پێویستە لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن. دەشڵێت، " داوامان لە حکومەتی هەرێم کردووە خێرابکەن لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
دوای ئەوە لە رۆژی پێنجشەممە و هەینی نرخی دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٤٥ هەزار و ٩٥٠ دینار ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت ، نرخی دۆلار لە خانەی ١٤٥ هەزار دیناردا بە جێگری ماوەتەوە.
لە سیستمی سیاسی عێراق دواى ساڵى ٢٠٠٣ـەوە بەپێی عورفى سیاسی پۆستى سەرۆکی پەرلەمان پشکى سوننەکانە و بۆ ئەم دانیشتنە فراکسیۆنە سوننەکان دوو کاندیدیان دیارییکردووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا یەکێکیان هەڵبژێردرێت.
ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی هیندستان (ICMR) ئامۆژگاری لە بارەی خواردنی چا و قاوە کردووە، هەروەها دەزگای پزیشکی وڵاتەکە لەم دواییانەدا ١٧ رێنمایی نوێی خۆراکی بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای نیشتمانی خۆراکی هیندستان (NIN) خستە روو، کە ئامانج لێی هاندانی خووی خواردنی تەندروستە.
بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم رایگەیاند، ٢٧ی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو سعودییە بەڕێدەکەوێت و سەرجەم کاروانی حاجیانیش لە پێنجی مانگی داهاتوو دەگەنە سعودییە.
چاوگێکی ئاگادار لە بانکی ناوەندی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردن و ئاسانکاری بۆ دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ حاجیانی عێراق شاندێکی عێراق بە سەرپەرشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ بانکی ناوەندی سعودیە کۆبوونەتەوە. دەشڵێت، "عێراق و سعودییە رێککەوتوون لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە داراییەکانیان لەرێگای بانکی ناوەندییەوە".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە سحێلای سەر بە نەینەوا، کچێکی ١٨ ساڵ و منداڵێکی یەک ساڵ لە ئاودا خنکان.
راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە پشت بەستن بە ماددەی ٧٧ـی بودجەی سێ ساڵەی عێراق و بودجەی گشتی ژمارە ١٣ـی ساڵی ٢٠١٣ سبەی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەسەندکردنی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبنەوە. دەشڵێت، "دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێ بودجە کراو دوای پەسەندکردنی رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت".
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە جەستە بە مەبەستی پێگەیاندنی سوودە بە جەستە و تەندروست مانەوەی، چونکە ئەو تیشکە دەتوانێت سوود بە مرۆڤ بگەیەنێت، بۆ نموونە دەتوانێت لە دروستکردنی ڤیتامین D یارمەتیدەر بێت، کاری هۆرمۆنی میلانین باشتر دەکات، هەروەها کاریگەرییەکی باشیی هەیە لەسەر باری دەروونی.
بە گوێرەی کارنامەی پەرلەمان بڕیارە ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەبێ هیچ سەرۆکێک؛ دووبارە دانیشتنى پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵببژێردرێت، بەڵام تا ئێستا کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکاندا نابینرێت. لە هەمانکاتدا بڕیاریشە خوێندنەوەی دووەم بۆ بڕیاری هەمواری یاسای کۆمسیۆن بکرێت.
دوای ئەوەی وڵاتانی بەژداربووی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایانگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەدا دەکەن و بەبێ ئاماژەدان بۆ رێژەی خواستی جیهان نرخی نەوت جارێکی دیکە دەستی بەبەرزبوونەوە کردوە و لە ئێستاشدا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرگری شارستانی لوبنان رایگەیاند، لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسڕائیلەوە لە سنووری پارێزگای بقاع ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و تێیدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. لەوبارەیەشەوە، گروپی چەکداری حەماس بڵاوی کردەوە، ئەو کەسەی لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسڕائیلدا گیانی لەدەستدا سەرکردەیەکی لیواکانی عزەدین قەسام باڵی سەربازی حەماس بووە.
بڕیارە سبەى دانیشتنى پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، خوێندنەوەى دووەمیش بۆ هەموارى یاسای کۆمسیۆن بکرێت، بەڵام تا ئێستا کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکاندا نابینرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٩ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراوە لەگەڵ پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکەوە. دەشڵێت، سەرجەم حاڵەتەکان لە ناوچەکانی عێراق تۆمارکراون، لە هەرێم هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
شارەزایانی بواری خۆراک دووپاتیان کردەوە کە بۆ هەندێک کەس ئاسان نییە رۆژانە سەوزە بخۆن و رەنگە خواردنەوەی شەربەتی سەوز جێگرەوەیەکی باش بێت.
بانکی خانووبەرەی عێراق رایگەیاند، وەرگرتنەوەی قیست و قەرزەکانی بانکەکە دەکەن بە ئەلیکترۆنی، ئەوەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی رۆتین و ئاسانکارییکردن بۆ هاوڵاتییان.
ئەحمەد موسەوی سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە عێراق رایگەیاند، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ٢٥٠ تووشبووی شێرپەنجە لە پارێزگای ئەنبار بۆ تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەنتەری شاری ئاکرێ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا، چوار کەس بریندار بوون.
لە سایەی ئەو ئاڵەنگارییانەی کە دۆسیەی کۆچبەری نایاسایی دروستی کردوون، ١٥ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا لە هەوڵی ئەوەدان رێوشوێنی نوێ لە چۆنێتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئەو دۆسیەیە بدۆزنەوە. هەر لەو بارەیەوە حکومەتی هۆڵەندا جەخت دەکاتەوە لەوەی توندترین سیاسەتی پەنابەرێتی لە مێژوودا پەیڕەو دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پڕکردنەوەی پێویستی بازاڕی ناوخۆ بەگوێرەی پێویستی هەر پارێزگایەک تا بڕی ١٠٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت و بەشێوەیەکی تەکنیکی لە هەمان رۆژدا دەخرێتە بازاڕەکانەوە. دەشڵێت، " وەرگرتنی گەنم لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە بەگوێرەی پێویستی و ئاستی بەرهەمهێنان دەگۆڕێت".
وتەبێژی بەرگری شارستانی چۆمان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، باوک و کوڕێک لە رووباری چۆمانی سنووری گەڵاڵەی چۆمان خنکاون.
پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە، یەکێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم لە سنووری پەروەردەی رانیەیە.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی چاکسازیکردن لە سیستمی خانەنشینان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خانەنشینان و هاوڵاتیانی عێراق، شاندێکی تایبەت بە کاروباری خانەنشینان لەگەڵ نوێنەرایەتی بانکی نێودەوڵەتی کۆ بوونەوە. دەشڵێت ، "ئەم هەنگاوە بە مەبەستی گۆڕانکارییە لە سیستمی خانەنشینی عێراق".
پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم روو لە بەرزبوونەوە بوو، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دینار نزم بووەتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەماوە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا داهاتی نەوتی و نانەوتی زیاتر بووە لە ٣١ ترلیۆن دینار و زیاتر لە شەش ترلیۆن دینار داهاتی عێراق سەرڕێژی کردووە. دەشڵێت، "داهاتی نانەوتی عێراق لە مانگی ئازاردا بە رێژەی ١٠٠٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە".
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بانکی رافیدەین رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و بەمەبەستی فراوانکردنی ژێرخانی ئابووری و داهاتی تاکەکەسی، یەک بۆ ٢٠ ملیۆن دینار دەدەنە سەرجەم هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی. دەشڵێت، "پێویستە لە رێگای سەکۆی تایبەتی بانکەکەمانەوە داواکاری بۆ قەرزەکە پێشکەش بکرێت".