ئاگر لە کارگەیەکی غاز لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک کەوتەوە و سێ کەس بریندار بوون
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دهۆک-زاخۆ منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چواری تەمموزی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەی و پێشبینیش دەکرێت هەلی ریشی سوناک بۆ پارێزگاریکردن لە پۆستەکەی لەم هەڵبژاردنەدا لاواز بێت.
پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری پێویستی وەرزشکردن دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن بدات، هەروەها ئاوڕێک لە باشترین وەرزشەکان بدەینەوە کە گونجاون بۆ ئەم حاڵەتە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر قاوەخانەیەک لە ناوچەی ئوسکودار لە ئیستەنبوڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
پشکی هەرێم لە بودجەى هەموارکراوى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢٤ بەراورد بە بودجەی ساڵی رابردوو چوار ترلیۆن زیادی کردووە، بە تەنها بۆ مووچە ١١ ترلیۆن تەرخانکراوە، بەوەش پارەى مووچە مسۆگەر کراوە ئەگەر بێت و دەسەڵاتدارانى هەرێم کێشە دروست نەکەن.
بانکی رافیدەین رایگەیاند، داوایان لە سەرجەم لقەکانیان کردووە لە رۆژانی هەینی و شەممەشدا بەردەوام بن لە فرۆشتنی دۆلار بە حاجییان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی بەبانکیکردنی مووچەکانیان دووەمین لیستی فەرمانبەران رەوانەی بانکی بازرگانیی عێراق کرا.
چاوگێک لە بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینی غازەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگای غازی نەورۆز لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەری ڤێرتێنەری راپەڕین رایگەیاند، پاش پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان دەرکەوت حاڵەتەکە بەهۆی تووشبوونیان بووە بە ئەنفلۆنزای باڵندە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و چۆنیەتی دابەشکردنی خەرجییەکان کۆدەبنەوە. چاوگێکیش لەو بارەیەوە دەڵێت، " بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بەبانکیکردنی مووچە دەکرێتە ماددەیەکی نوێ لە بودجەی ئەمساڵدا".
باوکی ئەو کچە پزیشکەی سێ ساڵ پێش ئێستا لە مەلەوانگەیەکی هەولێردا خنکا رایگەیاند، گیانلەدەستدانی کچەکەیان گوماناوی بووە و بڕیارەکانی دادگای کەتنی دووی هەولێر رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن کەیسەکە وەکو خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
چاوگێک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی چاکسازی بانکە سزادراوەکاندا بڕیاردرا کە بەشێک لە تێکڕای فرۆشی بانکی ناوەندی کە زیاتر نەبێت لە ٨٪ـی ئاستی رۆژانە بدرێتە بانکەکان.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی هەزار ئاوارە لە کەمپی "ئاشتی"ـیەوە کە دوا کەمپە لە سلێمانی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا. دەشڵێت، "هاوکاری دارایی بە بڕی چوار ملیۆن دینار بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەش کراوە".
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو منداڵە پێنج ساڵەی کە لە رووباری چۆمان خنکابوو، دوای حەوت رۆژ لە گەڕان لە نزیک گوندی هەوارەکۆن لە سنوری رواندز دۆزرایەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.
ئیسرائیل لە شاری جێنین بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەک بەردەوامە لە روخاندن و بۆردوومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی فەڵەستین کە لە ناوچەی جێنینن و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەهۆی ئەوەی پاڵەپەستۆی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەژێر کاریگەری داتاکانی فرۆشی خانووبەرە و رێژەی داهاتی تاکدا بوو ئەوەش وایکردووە کە نرخی کانزا زەردەکە رووی لەداکشان بێت، لەبازاڕەکانی هەرێمیش ١٠ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
سەرهەڵدانی زیرەکی دەستکرد لە خزمەتگوزاری تەندروستیدا بریتییە لە داهێنانێکی نوێ بۆ دووبارە داڕشتنەوەی شێوازی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن و چاودێریکردنی نەخۆشەکان.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر رەزامەندی داوە بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی لەبارەی چۆنییەتی رادەستکردنی داهاتەکانەوە کۆنەبووەتەوە. جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێت، "رەزامەندیمان داوە بە رادەستکردنی داهات".
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی هەینیدا قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە رێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە و ناوچە گەشتیاری و سەیرانگاکاندا هاتوچۆ بکەن.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین و هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەکدا بەردەوام دەبن.
بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە لە هەولێر لەماوەی دوو رۆژدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، کە یەکیان پیاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ و ئەوەی دیکەشیان گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ بووە.
رێژەی نیوەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ هەوڵیانداوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا بپەڕنەوە و بچنە بەریتانیا دەستگیرکراون.
ماوەی هەفتەیەک بەسەر ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە تێپەڕی، بەڵام هێشتا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم نەنێردراوە.
پاش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەوەی وڵاتانی بەشداربووی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایانگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەدا دەکەن و بەبێ ئاماژەدان بۆ رێژەی خواستی جیهان، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئیسرائیل لە شاری جێنین بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەک بەردەوامە لە روخاندن و بۆردوومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی فەيڵستین کە لە ناوچەی جێنینن و بەهۆیەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی گەرما بۆ ماوەی ٩٠ رۆژی لەسەریەک ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە و بەهۆیەوە هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوین دەبێت. دەشڵێت، " تا ناوەڕاستی مانگی نۆ پلەکانی گەرما دانابەزن".
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاتى هەڵبژاردنی پێشوەختەى وڵاتەکەى راگەیاند و پاشا چارڵسى سێیەمیش بڕیارەکەى پەسەندکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، لە سنوری حەویجە منداڵێک کە پیشەی شوانکارە هەورەبروسکە لێیداوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئاو پێویستە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی پرۆسەکانی جەستە و مانەوە لە ئاودا و بەرزکردنەوەی تەندروستی گشتی هەرچەندە گرنگە جەستە بە درێژایی رۆژ شێدار بێت، بەڵام خواردنەوەی ئاو لە کاتە دیاریکراوەکاندا سوودە تەندروستییەکانی زیاد دەکات.