لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر- كۆیە چوار كەس گیانیان لەدەستدا
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری هەولێر، ٢٢٧ دوکان و حەوت کۆگا سوتاون و زیانیان بەرکەوتووە. دەشڵێت، "١٥ برینداری رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون".
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لەسەر رێگەی هەولێر- كۆیە رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆی رووداوەکەشەوە، چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا لە کەرکوک، کۆرپەلەیەکی شێواو لە سکی منداڵێکی سێ مانگدا دەرهێنراوە.
پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لە ١٠ ساڵی رابردوودا کەرتی بانکی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی پەسەندکردن و جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندیی عێراق. دەشڵێت،" هەماهەنگی نێوان بانکە ناوەندییە عەرەبییەکان و بانکەکان و دامەزراوە داراییە بانکییەکان یارمەتیدەر دەبێت لە سەقامگیری و گەشەی ئابووری".
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە ئاگرەکەی هەولێر بەهۆی کارەباوە بووبێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ماوەی هەشت مانگە حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی ناوخۆ و گومرگەکان وەردەگرێت، بەڵام یەک دیناری رادەستی بەغدا نەکردووە و مووچەی مووچەخۆرانیشی پێ دابەش نەکردووە. دەشڵێت، "مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەرپرسن لە دیارنەمان و دەستبەسەرداگرتنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم".
قائیمقامی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند ، لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری هەولێر چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە. دەشڵێت، " بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان نزیکەی ٣٧٢ دوکان لە بازاڕەکەدا سووتاون".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە گوندێکی ناحەیەی قوشتەپەی سنووری هەولێر، هەورەبروسکە لە دوو کرێکاری دا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو، بەمەش نرخی دۆلار نرزیکەی ٢٥٠ دینار دابەزیوە.
بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و و قوباد تاڵەبانی جێگری، دەستگیراوە بەسەر داهاتی ناوخۆی هەشت مانگدا و بۆ مووچە خەرج ناکرێت.
دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بایکۆتی کارەکانیان کرد و هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتییان رایی ناکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەیانی ئەمڕۆ هەورەبروسکە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی داوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە و سیستمی کاری بەڕیوەبەرایەتییەکە تێکچووە.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و بارانی بەخوڕ دەبارێت.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان لەزاری دەسەڵاتدارانی بەرازیلەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە لافاوەکەی دوو رۆژی رابردوودا گەیشتووەتە ٧٨ کەس.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق "TBI"ـەوە، هەژماری بانکی بۆ ٧٠٠ هەزار مووچەخۆری هەرێم دەکرێتەوە. دەشڵێت، " بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بانکی TBIـەوە پەیوەندی بە هەژماری منەوە نییە".
شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و نزیکەی ٤٠٠ دوکانی بازاڕەکە زیانیان بەرکەوت، بەوەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە، چوار جار ئاگری گەورە لە بازاڕەکانی هەولێر کەوتووەتەوە و تا ئێستاش هیچ کام لە زیانلێکەوتووان قەرەبوو نەکراونەتەوە.
بەپێی داتای مانگانەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ"، لە ماوەی مانگی نیسانی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بەڕێژەی ٠.٣٪ بەراورد بە مانگی ئازار کەمی کردووە.
پاش دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە رێژەی ٨٪ سەرباری فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆبوونەتەوە و باسیان لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە و پێی وتون، بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن بانکی تی بی ئایەوە دەبێت.
وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیایەکی قەتەریدا گرێبەستێکیان کردووە بۆ دامەزراندنی وێستەگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا لە شاری بێجی بە توانەی دوو هەزار و ١٠٠ مێگاوات کارەبا.
پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی لە ١٠ ناوچە لە کۆی ١١ ناوچەی بەریتانیا، لەکاتێکدا پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار زیانێکی گەورەی بەرکەوت و تەنها لە یەک ناوچەدا پۆستی سەرۆکی شارەوانی بەدەستهێنا.
گوڵەبەڕۆژە جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، سەرچاوەیەکی بەهێزی ماددە خۆراکیەکانە، لەوانەش ڤیتامین و کانزا و ترشە چەورییە پێویستەکان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی سەردانکەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یەکێتی و گۆران بۆ ئێران بە مەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمە.
لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەبانکیکردنی موچەی هەرێم لەلایەن TBIـەوە پەیوەندی بە هەژماری منەوە نییە و بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تی بی ئای دەست دەکات بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بانکی عێراق بۆ بازرگانی "تی بی ئای" رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاڵپشتیکردنی دامودەزگا حکومییەکان و کەرتی تایبەتدا. وتیشی، حکومەت بەپەرۆشەوە کار بۆ پەرەپێدانی بانکی عێراق بۆ بازرگانی دەکات.
بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست دوادەخات و هەمیشە دەیەوێت پاساو بهێنێتەوە بۆ بەردەوامبوون لە هێرشکردن بۆ سەر کەرتی غەززە و هەوڵی ئەوەش دەدات ململانێکان فراوان بکات. دەشڵێت، "گفتووگۆکانمان لە قاهیرە لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی هات."
چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان پۆلیس و باندێکی ساختەکاری دراو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەرکوک، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەوڵدانی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە، بووەتە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار. بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراقیش رایگەیاند، تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە بۆ ناردنی مووچەی مانگی چوار.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بارانبارینی رۆژانی رابردوو بووە هۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان و لە ئێستادا بەنداوەکە تەنها ٢٥ سانتیمەتری ماوە بۆ سەرڕێژبوون.