کۆتایی ئەم هەفتەیە بەغدا مووچە دەنێرێت
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا تواندراوە توانای پاڵاوگەکان بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبکرێتەوە و رێژەکەش بە ٣٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە مەزەندە دەکرێت. دەشڵێت، " کەرتی پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان گەشەی بەخۆیەوە بینیووە".
وەزیرى سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە رووی لە ناوچەکە کردووە سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە رێژەی ١٠٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە و بەشێکیش لە زۆنگاوەکانى عێراق بوژاونەتەوە و مەترسى وشکبوونیان تێپەڕاندووە. دەشڵێت، "رێرەوێکی ئاوی بۆ سوود وەرگرتن لەو لافاوانەی کە لە هەرێم روودەدەن دروستدەکەین".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێی گەڕەکی بەهاری نوێ روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون. دەشڵێت، " یەکێک لە بریندارەکان بە گولـلە و دوانەکەی دیکەش بە چەقۆ بریندار کراون".
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی بارینی تاوەباران و هەورەتریشقە لە سنووری پارێزگای دهۆك، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێت.
شارەزایەکی ئابووری لەبارەی مووچەی مانگی چوارەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کێشانەی کە لە لیستی مووچەی مانگی چواردا دروستبووە بووەتە هۆی دواکەوتنی ناردنی مووچەی مانگی نیسان کێشەی تەکنیکییە و کێشەی سیاسی نییە. دەشڵێت، "رەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات".
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، شەقامی بەرامبەر پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (دیلان ستی) بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو گەڕەکی (کانی با) داچووە و داوا لە شۆفێران دەکەن بە ئاگادارییەوە لەو شەقامەدا شۆفێری بکەن.
کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان پێنجوێن - سەیدسادق رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی تی بی ئای لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەک بانکی بازرگانی عێراق پابەند دەبن بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەژێر رێنمایی وەزارەتی دارایی عێراق. دەشڵێت، " هیچ زانیارییەکمان لەسەر هەژماری من نییە و ئێمە تەنها کار بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەکەین بۆ بەبانکیکردنی مووچە نەک هەژماری من".
ڤیتاوتاس کیسێلیۆس پزیشکی روسی رایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی زرنگانەوەی گوێ، تێکچوونی کاتی خەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خستنەڕووی دۆلاردا زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بخاتەڕوو، لەماوەی مانگی نیساندا کە دەبێتە سەرەتای پڕفرۆشی مانگانەی دۆلاری ئەمریکی زیاتر لە پێنج ملیار و ١١٠ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی فرۆشراوە. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی کاتژمێر ٩ ـی بەیانی دوێنێ تاوەکو کاتژمێر ٩ـی بەیانی ئەمڕۆ زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای هەڵەبجە لە تەوێڵە باریوە بە بڕی ٦٧.٢ ملم و کەمترین بڕی بارانیش لە پارێزگای هەولێر لە بارزان باریوە بە بڕی ٠.٦ ملم.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەرێگای تەکنیکێکی نوێوە گەنمی جوتیاران دژی تەڕبوون و خراپبوونیان بەهۆی بارانبارین و گەرماوە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەپارێزن. دەشڵێت، " لە ١٢ پارێزگای عێراق دەستمان بە بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران کردووە".
چاوگێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەندین رێککەوتنی گرنگ و نوێ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان لە نەوت و غازدا ئەنجامدراوە و بڕیاریشە رۆژی ١١ـی ئەم مانگە کۆمپانیا بیانییەکان بێنە عێراق. دەشڵێت، "عێراق لەڕێگەی ئەم گرێبەستانەوە دەگاتە ئاستی خۆبژێوی و هەناردەکارێکی گرنگی نەوت و غاز بۆ بازاڕەکانی جیهان".
پارتی کرێکاران لە بەریتانیا سەرکەوتنی گەورەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان بەدەستهێناوە و فشاریشی خستووەتە سەر پارتی دەسەڵاتدار دەستبەجێ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دیاری بکات.
بەهۆی لێچون لە تانکییەکی کلۆر کەسێک لە قەڵادزێ گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکە بریندار بووە، هەر بە هۆی لێچوونەکەوە چەند گوندێک چۆڵکراوم.
بەنداوی دێوانە لە سنووری دەربەندیخان سەرڕێژ بووە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ سەرڕێژبوونیدا، مەترسی لەسەر بەنداوەکە دروست بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست، فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک دابەشکردنی ئاوی ماڵانی راگرتووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شاندێکی بانکی TBI بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران گەیشتە هەرێم.
بەڕێوەبەری بانکی تی بی ئای رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکردوون بە زووترین کات دەست بکەن بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
بەهۆی وەگەڕان و سوتانی تانکەرێکی سوتەمەنییەوە لە ناحیەی روڤیای دهۆک شۆفێرەکەی تێیدا سوتا و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ناردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی هەبوونی گرفتەوە دواکەت، بەڵام ئێن ئاڕ تی ئەوەی زانیوە، گرفتەکە تەنها لە دەرخستەی کۆتایی مانگی سێدا نەبووە، بەڵکو گرفت لە رێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێمدا هەبووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک پێنج بۆ شەش هەزار دینار دابەزیوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٨٥٠ دینارە، بەمەش نرخی دۆلار تاڕادەیەک جێگیرە.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەى ئامادەیە بۆ دانوستانى ئاشتى لەگەڵ ئۆکرانیا. دەشڵێت، دەبێت بەرژەوەندییەکانی رووسیا لەبەرچاو بگیرێن.
پڕۆژەی دووسایدی رێگاوبانی گەڕەکی فەرمانبەران لە هەولێر، ماوەی نزیکەی ١٢ ساڵە بە تەواونەکراوی بەجێهێڵدراوە، لە کاتێکدا شەقامەکە تەنیا پێنج کیلۆمەترە. هاوڵاتییانیش دەڵێن، بەهۆی شەقامەکەوە لە وەرزەکانی هاوین و زستاندا گیرۆدەن بەدەست تەپوتۆز و قوڕ و لیتەی ناوچەکەیانەوە.
سەرەڕای فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی ١٥ـی نیسان بە رێژەی زیاتر لە ٨٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا بە ٨٢ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە پانۆرامای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا رێژەی ئاو لە بەنداوەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٢٪ و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بەرزتر بووەتەوە.
لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەرییدا میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیلەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە لە کەرتی غەززە ١٤١ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ رۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی دوایین ئامارەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بە نزیکەی لە هەموو بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە.