سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان: داهاتی وەبەرهێنان زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا نۆ هەزار و ٣٨٤ حاجی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە سەردانی هەردوو شاری مەککە و مەدینەیان کردووە و لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٣٤ حاجییان بە رێگەی ئاسمانی گەشتییان کردووە و دوو هەزار و ٣٥٠ حاجیش بە رێگەی وشکانی.
ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان لەناوبرا و سەرجەم ئەندامانی ئەو تۆڕە دەستگیر کران کە دوو ئەندامیان لە شاری سلێمانی بوون. دەشڵێت، دەست بەسەر ١٣ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە دەستکەوتەکانی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان بریتیبوو لە واژۆکردنی ١٧ گرێبەستی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ١٧ کۆمپانیای سعودی و بەریتانی و ئەمریکی. دەشڵێت، " داهاتی ئەو وەبەرهێنانانەی لەو گرێبەستانە بەدەستهاتوون نزیکەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە".
سوپای روسیا دەستی کردووە بە دوورخستنەوەی جەنەراڵ و ئەفسەرە پلە باڵاکانی ناو سوپاکەی بەمەبەستی پاککردنەوەی ریزەکانی سوپا و لابردنی گەندەڵکاران.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بە تێكڕا لەلایەن گەشتیاران و بانکە رێگەپێدراوەکان و بانکەسزادراوەکانەوە داواکاری بۆ کڕینەوەی زیاتر لە یەک ملیار و ٣٧٧ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی پێشکەش کراوە. هاوکات یەکەمجاریشە فرۆشی کاش بگاتە ٢٠٤ ملیۆن دۆلار کە بەرێژەی ١٢٠٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کەمێک لەمەوبەر گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە بەنداوی خاسە خنکا، لە هەمان کاتیشدا مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵان لە گوندی گەرماڤای دهۆک لە ئاوی سیلاڤدا خنکا. هاوکات تەرمی هەردووکیان دەرهێنراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی داد کراون.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران راپۆرتی سەرەتایی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، شوێنەواری گولـلە یان تەنی هاوشێوەی دژە فرۆکە لە پارچەکانی هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەدا بەدینەکراوە، بەڵام دوای کەوتنەخوارەوەی بەهۆی پێکدادانی لەگەڵ شاخەکەدا گڕیگرتووە.
چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بەدیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کارەکەی لادراوە و رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆتا رۆژی کارکردنی دەبێت وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و لە هەمان رۆژدا رێکارە کارگێڕییەکان بۆ گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، لە سەر رێگای کەرکوک – بەغدا ئاگر لە یەکێک لە هۆتێلەکان کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە قاتێکی باڵەخانەکە سوتاوە.هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کە تا ئێستا زیانەکان نەزاندراوە.
نووسینگەی میدیای حکومەتی فەڵەستین لە غەززە رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە ٣١ کەس بەهۆی بەدخۆراکی، ٤٣٩ کارمەندی تەندروستی، ٦٩ کارمەندی بەرگریی شارستانی و ١٤٧ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، لە حەوت گۆڕی بەکۆمەڵیشدا ٥٢٠ تەرمی هاووڵاتی فەڵەستینی دەرهێندراونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوەوە رایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورەبروسكە هەیە، لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵ.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بودجەی ئەمساڵی عێراق لیستی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوەی تێدانەبووە بۆ ئەو مەبەستەش داواکراوە کە وەزارەتی دارایی دەست بە ئامادەکردنی لیستی دامەزراندن و پێویستی دامودەزگاکان بکات بۆ دەستپێکردنەوەی دامەزراندن.
بەشێک لە خەڵکی تووشی هەستیاری چاو دەبن کاتیک بەرهەمێکی چاودێری پێست بەکاردەهێنن، تووشی ئازار یان خوران و سووربوونەوەت دەکەن، لێرەدا دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون بە هەستیاری چاو دەخەینە روو.
دوای ئەوەی نرخی زێڕ بەهۆی سکاڵای بێکاری ئەمریکا بەرزبوەوە بۆ بەرزترین ئاستی مێژوو، ئەمرۆ جارێکی دیکە لە دەرەنجامی دابەزینی خواستی بازاڕەکان لە کڕینەوەی ئەو کانزا زەردە ئۆنسەیەک زێر دابەزی بۆ دوو هەزار و ٣٣٦ دۆلار، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمیش ١٦ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
چاوگێک لە بەرگری شارستانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێرێک لەمەو بەر ئاگر لە کۆگایەکی مادەی پاککەرەوە لە سنوری کانی گەلی هەولێر کەوتووەتەوە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە. دەشڵێت، "تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و تیمەکانمان هەوڵدەدەن لەرێگای شکاندنی دیواربەندەکانەوە بچنە ژوورەوە".
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی هاتنی قۆناغی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان لەلایەن وڵاتانی بەژداربوو لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت بەرێژەی ٠.١٢٪ دەستی بەدابەزین کردووە و لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دهۆک-زاخۆ منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا چواری تەمموزی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەی و پێشبینیش دەکرێت هەلی ریشی سوناک بۆ پارێزگاریکردن لە پۆستەکەی لەم هەڵبژاردنەدا لاواز بێت.
پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری پێویستی وەرزشکردن دەکەن بۆ ئەوەی یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن بدات، هەروەها ئاوڕێک لە باشترین وەرزشەکان بدەینەوە کە گونجاون بۆ ئەم حاڵەتە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر قاوەخانەیەک لە ناوچەی ئوسکودار لە ئیستەنبوڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
پشکی هەرێم لە بودجەى هەموارکراوى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢٤ بەراورد بە بودجەی ساڵی رابردوو چوار ترلیۆن زیادی کردووە، بە تەنها بۆ مووچە ١١ ترلیۆن تەرخانکراوە، بەوەش پارەى مووچە مسۆگەر کراوە ئەگەر بێت و دەسەڵاتدارانى هەرێم کێشە دروست نەکەن.
بانکی رافیدەین رایگەیاند، داوایان لە سەرجەم لقەکانیان کردووە لە رۆژانی هەینی و شەممەشدا بەردەوام بن لە فرۆشتنی دۆلار بە حاجییان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی بەبانکیکردنی مووچەکانیان دووەمین لیستی فەرمانبەران رەوانەی بانکی بازرگانیی عێراق کرا.
چاوگێک لە بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینی غازەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگای غازی نەورۆز لەسەر رێگای هەولێر-کەرکوک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەری ڤێرتێنەری راپەڕین رایگەیاند، پاش پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان دەرکەوت حاڵەتەکە بەهۆی تووشبوونیان بووە بە ئەنفلۆنزای باڵندە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، هەفتەی داهاتوو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و چۆنیەتی دابەشکردنی خەرجییەکان کۆدەبنەوە. چاوگێکیش لەو بارەیەوە دەڵێت، " بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بەبانکیکردنی مووچە دەکرێتە ماددەیەکی نوێ لە بودجەی ئەمساڵدا".
باوکی ئەو کچە پزیشکەی سێ ساڵ پێش ئێستا لە مەلەوانگەیەکی هەولێردا خنکا رایگەیاند، گیانلەدەستدانی کچەکەیان گوماناوی بووە و بڕیارەکانی دادگای کەتنی دووی هەولێر رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن کەیسەکە وەکو خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
چاوگێک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی چاکسازی بانکە سزادراوەکاندا بڕیاردرا کە بەشێک لە تێکڕای فرۆشی بانکی ناوەندی کە زیاتر نەبێت لە ٨٪ـی ئاستی رۆژانە بدرێتە بانکەکان.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی هەزار ئاوارە لە کەمپی "ئاشتی"ـیەوە کە دوا کەمپە لە سلێمانی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا. دەشڵێت، "هاوکاری دارایی بە بڕی چوار ملیۆن دینار بەسەر ئەو ئاوارانەدا دابەش کراوە".
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر تەرمی ئەو منداڵە پێنج ساڵەی کە لە رووباری چۆمان خنکابوو، دوای حەوت رۆژ لە گەڕان لە نزیک گوندی هەوارەکۆن لە سنوری رواندز دۆزرایەوە.