تەیف سامی: هەرێم لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانەوە راستگۆ نییە لەگەڵمان
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر نزیکبوونەتەوە لە ئاستی هاوردەکردن. دەشڵێت، "کوالێتی ئاردەکەمان لە ئێستادا لە کوالێتی ئاردی ئیماڕات و تورکیا باشترە و کیسیەیەک لە ئاردەکەش بە ٢٩ هەزار دینارە".
وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی نانەوتی رادەستناکات و سەبارەت بە داهاتەکانیش راستگۆش نییە. دەشڵێت، "حکومەتی کاربەڕێکەر بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی".
لەکاتی داخرانی بازاڕی دراوەکانیی هەرێم، نرخی دۆلار ٣٠٠ دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوکات لە دوو ساڵی رابردوودا یەکەم جارە نرخی دۆلار نزیکدەبێتەوە لە ١٤٤ هەزار دینار.
ئێمە رۆژانە چەندین خوو ئەنجام دەدەین، بێ ئەوەی بزانین چەندە مەترسیدارن بۆ تەندروستیمان، رەنگە گرنگترینیان هەندێک لە سەوزەکان و بەجێهێشتنیان لەناو ساردکەرەوەدا بێت، پاشان دووبارە بەکاربهێنرێتەوە.
لەسەر داوای فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رۆژی ١٦ـی ئازار وەک پشووی فەرمی لە تەواوی عێراق دیاریکرد. ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "وەک نەوەی نوێ لە چەند رۆژی رابردوودا داوایەکمان بۆ بە پشووکردنی١٦ـی ئازار ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کرد".
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ فرۆشی ئەمڕۆ بەتێکڕا زیاتر لە ٢٧٦ ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە. هاوکات لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەبارەی دانانی پلانێک بۆ پێداچوونەوە و شیکاریکردنی خشتەکانی یاسای بودجە و بەندەکانی تایبەت بە ناردنی یاساکە بۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران.
پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ شەش مانگی تر، درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا زۆرترین بڕی باران لە حاجی ئۆمەران باریوە بە بڕی ١٨.٨ملم و کەمترین بڕی بارانیش لە باتیفای زاخۆ باریوە کە تەنها ٠.٢ ملم بووە.
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٤ـدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و نزیکەی ٢١ ترلیۆن دینار بۆ خەرجییەکانی هەرێم دیاری کراوە، کە بەراورد بە بودجەی ٢٠٢٣، چوار ترلیۆن و ٤١٢ ملیار دینار زیادی کردووە.
بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆرشی ئێران و هاوڵاتییان لە شاری تاران نوێژی مردوو لەسەر تەرمی سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و هاوەڵانییان کرا.
جارێکی دیکە کاسبکارانی بازاڕی چەلێی دهۆک گردبوونەوە و داوا دەکەن بە زوویی قەرەبوویان بکەنەوە و بازاڕەکەیان بۆ نۆژەن بکەنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سەربازێکی کورد گیانی لەدەستدا و چوار سەربازی دیکە بریندار بوون.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە کاتەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچەکانی دیکەش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزن".
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی چەند بانکێکەوە دۆلار بە نرخی فەرمی و بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەدەنە حاجییان.
هەرێم هەژماری بانکی دەکاتەوە و بەغداش دەڵێت، ئەو بانکانەی هەرێم هەژماری لێدەکاتەوە حکومی نین و رەزامەندی نادەن، سودانیش بانکی تی بی ئای راسپاردووە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە لێیەوە سود لە چەندین پێشینە و قەرز وەردەگرن.
ئێوارەی دوێنێ گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە رووباری سیرواندا خنکا و نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا تەرمی ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە.
پاش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەوەی وڵاتانی بەشداربووی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایانگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەدا دەکەن و بەبێ ئاماژەدان بۆ رێژەی خواستی جیهان، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بۆ ماوەیەکی زۆرە زاناکان پێیان وابووە کە مێشک لە کاتی خەوتندا لە ژەهر و تەنۆلکە زیانبەخشەکان ڕزگاری دەبێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕەنگە پێچەوانەکەی ڕاست بێت.
وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە سەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە وەزری هاویندا لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان دەگەڕێنەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پریشکی ئەو ئامێرانەی بۆ ئاودێری بەکاردەهێنرێن.
ئاژانسی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردووە، بەپێی توێژینەوەی زاناکان لەدوای دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیاوە لەپێناو خۆبەدوور گرتنیان لە کاریگەرییەکانی جەنگەکە و ئەو زیانانەی بەریان دەکەوێت لە ئەنجامی جەنگەوە، هەڵۆکان رێگاکانی کۆچکردنیان لە سەرانسەری ئۆکرانیا گۆڕیوە.
زۆرێک لە بارودۆخەکانی ماندووییەتی و بێتاقەتی درێژخایەن بەهۆی فشار و نەخەوتنی پێویست و خراپی خۆراک و هۆکارەکانی تری شێوازی ژیانەوەیە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و ئەمڕۆ زیاتر لە ٧٨٥ ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکانی ئیسیان و مام رەشان لە دهۆک گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە شنگال.
هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تا ئێستا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە لە بەغدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کرا، بەپێی زانیارییەکان ٦٧ هەزار کەس ناویان لە لیستی هێزە ئەمنییەکاندا هەیە کە خەیاڵین، جیا لەوەش بونی ناوی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ کە سەر بە حزبەکانی ڕۆژئاوان لە لیستەکە گرفتی دروستکردووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەوپێیەی ناتوانرێت لە رۆژی ١٠ـی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ئەنجامبدرێت، لەچەند رۆژی داهاتوودا کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەخاتە روو و بەپێی ئەو وادەیەش کاتێکی نوێ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت.
لە دوای ئاو، چا بە یەکێک لەو خواردنەوانە دادەندرێت کە زۆرترین کەس دەیخواتەوە لە تەواوی جیهاندا،چا جگە لەوەی کە تامێکی خۆشی هەیە، زانست سەلمآندوویەتی کە چەند سوودێکی گرنگیشی هەیە بەهۆی ئەو دژە ئۆکسیدانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.
ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەبارەی ئەو جوتیارانەی زەوییەکانیان "حجزی إطفاء" یان هەر حجزێکی دیکەی هەیە، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق قسەیان کردووە و هیچ مەترسییەک لەسەر گەنمەکانیان نیە لێیان وەردەگیرێت. دەشڵێت، بەمزوانە وەزارەتی بازرگانی پلانی ساڵانە بۆ وەرگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆکان دادەبەزێنێت.
بانکی رەشید بڵاوی کردەوە، کۆمەڵیک لقی بانکەکەیان راسپاردووە بۆ ئەوەی دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە ١٣٢ هەزار دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بە حاجییان بفرۆشن. دەشڵێت، بڕی ئەو دۆلارەی بە حاجییان دەفرۆشرێت هاوشێوەی گەشتیارانی دیکە سێ هەزار دۆلار.
پاش بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە دوێنێ دووشەممەدا، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە هەرێم هەر مسقاڵێک پێنج هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.