بانکی ناوەندی بۆ ئێن ئاڕ تی: داڕشتنەوەی بانکە حکومییەکان کەرتی بانکی دەگۆڕێت
پاش دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە رێژەی ٨٪ سەرباری فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی گۆڕانکاری لە مامەڵەداراییەکانەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ سەرجەم مامەڵەداراییەکان لە نەختینەوە بکرێن بە ئەلیکترۆنی و بۆ ئەومەبەستەش بانکی ناوەندی ئامادەکاری تەواوی کردووە. دەشڵێت،" ئامانجی سەرەکی بانکی ناوەندی لە بە ئەلیکترۆنی کردنی مامەڵەداراییەکان گەشەپێدانی ئابووری بووە".
جێگری وتەبێژی وەزارەی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا دەستی بە گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی و تەندروستی بۆ کەرتی غەززە لە رێگای بەندەری عائیم کردووە کە لە رابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بنیادنرابوو. دەشڵێت، " ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ هاوکاریکردنی غەززە چڕتر کردووەتەوە".
سناپچات تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات کە پەیوەندیکردن لە رێگەی تۆڕەکەوە تایبەتتر دەکات.
چاوگێکی ئاگادار لە ئۆپیک پڵەس بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس گۆڕانکاری لە ئاستی خواستی وڵاتان و دەستڕاگەیشتن بە نەوت دەکات و لە بەرامبەردا ئاماژە بە کاریگەرییەکانی خواستی جیهان لەسەر نرخی نەوتی وڵاتانی بەشداربوو لە ئۆپیک پڵەسدا دەکات. دەشڵێت، " ئەمە ئاماژەیەکە بۆ سەقامگیرکردنی خواستی جیهان بەرامبەر بە نرخی نەوت".
سەرژمێریی گشتی دانیشتوانی عێراق لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و لە بری بەکارهێنانی فۆڕمی کاغەز سیستەمی ئەلکترۆنی بەکاردەهێنرێت و پرسیارکردنیش لە بارەی نەتەوە لە سەرژمێرییەکە لادەبرێت.
چاوگێکی ئاگادار لە راگەیاندنی بانکی ناوەندی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەرێگای راکێشانی هاوبەشی ستراتیژی بۆ مۆدێرنکردنی سیستەمی بانکی، حکومەتی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی بانکی فەرەنسا پڕۆسەی داڕشتنەوەی بانکە عێراقییەکانی دەست پێ کردووە. دەشڵێت، " عێراق بە هەماهەنگی فەڕەنسا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پلانێکی فراوانی هەیە بۆ چاکسازی لە بانکە سزادراوەکان و بانکە حکومییەکاندا".
پزیشکێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاماژە بەوە دەکات کە بتڵی ئاوی پلاستیکی بەکارنەهێنن، داواش لە هەموو لایەک دەکات پابەندی ئامۆژگارییەکانی بن و بەم شێوەیە خۆیان لە خواردنەوەی ئاوی بوتڵی پلاستیکی بەدوور بگرن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی نوێ و بچوک گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار واژۆ کراوە. دەشڵێت، " گرێبەستی نوێ لەنێوان عێراق و ژاپۆن، ئابووری و وەبەرهێنان لە عێراق دەباتە قۆناغێکی نوێ".
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بە تێکڕا لەلایەن بازرگانان و گەشتیارانەوە بە پشتبەستن بە حەوت بانکی رێگەپێدراو داواکاری بۆ کڕینەوەی نزیکی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی پێشکەش کراوە. ئەوەش چوارەم هەفتەیە لەسەریەک کە بانکی ناوەندی فرۆشی بە رێژەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بەرز کردووەتەوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، زیندانیانی سیاسیی هەرێم دەیانەوێت وەکو زیندانیانی سیاسی عێراق هەژمار بکرێن و بۆ ئەو مەبەستەش یاوەری کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی کردووە بۆلای سەرۆکی دەستەی زیندانیانی سیاسی عێراق.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، پلان و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی گەشتی حاجیان بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج بەردەوامە و بە باشی بەڕێوە دەچێت. وتیشی، " پێشبینی دەکرێت ژمارەی حاجیان بگاتە نزیکەی ٢٠ هەزار حاجی".
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، لە بازاڕەکانی دراویش لە هەرێم، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کەمێک لەمەوبەر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و بە گوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، بڕیارە دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک بدرێت. رۆژنامەی سەباحیش بڵاوی کردەوە، پەرلەمانى عێراق بە نیازە وەرزى یاسادانان درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەى هەموارى بودجە پەسەند بکرێت و سەرۆکێکى نوێ بۆ پەرلەمان هەڵببژێردرێت.
بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی سەرۆکی کۆریای باشوور داوا دەکات وەزارەتێک بۆ هاندانی منداڵ خستنەوە لە وڵاتەکەیدا دابمەزرێت.
چاوگێک لە بانکی TBI بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژی ٨ـی ئایارەوە دەست بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە حکومەتی کاربەڕێکەر کراوە، لیستی مووچە رادەستی بانکەکە بکرێت. دەشڵێت، "بە گوێرەی بودجە و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەست بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران کراوە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەڕێوەبەری ژمێرکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر بەهۆی ئاشکراکردنی داهاتی ناوخۆ لە راپۆرتی دارایی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بۆ بەغدا، بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر دورخرایەوە.
دوای ئەوەی نرخی یەک کیلۆ مریشک بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنان و دابینکردنی مریشک گەیشتە چوار هەزار دینار، نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی مریشک لە بازاڕەکانی سلێمانی دابەزی.
نەوەی نوێ لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر و ئەگەر لەماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، ئەوا حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بە یەکجاریی هەڵدەوەشێتەوە.
لە کۆیە چەند هاوڵاتییەک دژی خراپی رێگەوبانەکانیان گردبوونەتەوە و هاوڵاتییان باس لەوەدەکەن، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تانکەرەکان بوونەتە هۆی خراپبوونی رێگەکەیان.
لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە بڕیاری جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا، ناردنی چەکیان بۆ ئیسرائیل راگرتووە. بایدنیش رایگەیاند، "ئەو چەکانەی ناردوویانە بۆ ئیسرائیل خەڵکی سڤیلی پێ کوژراوە".
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسراوێکدا داواى لە وەزارەتى کشتوکاڵی عێراق کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان.
ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی ٣٣ ساڵی رابردوودا، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا و ئێرانەوە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٨٥٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون.
پاش دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بە رێژەی ٨٪ سەرباری فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوەیە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سادەترین و کاریگەرترین چارەسەر هەیە بۆ گەیشتن بە لەشجوانی و خۆشگوزەرانی، کە بریتییە لە رۆیشتن، کە بە یەکێک لە گرنگترین چارەسەرەکانی جیهانی وەرزش دادەنرێت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە رۆژێکدا، پێنج رۆژ لە هەفتەیەکدا، کە دەتوانێت تەندروستی جەستەیی و دەروونیت بەرەو پێش ببات.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووەوە، شەقامی مەحوی (ژێر پردەکە) لە ناو بازاڕی سلێمانی، لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان لە نزیک بازاڕی دۆلارەکە دادەخرێت.
بازاڕى قەیسەری هەولێر کۆنترین بازاری کوردستانە کە مێژوەکەی بۆ دوو سەدە لەمەوبەر دەگەرێتەوە، بیرۆکەی دامەزراندنیان لە شامەوە هێناوە بۆ هەولێر بە خشت و مەڕمەڕی تایبەت دروستکراوە، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨دا ئاگر لەبازاڕەکە کەوتەوە و کاسبکارانی بازاڕەکە داوایان کرد لە رێگەی پێداویستییە سەردەمییەکانی ئاگرکوژێنەوە بپارێزرێت، بەڵام بۆیان دابین نەکرا، تاوەکو جارێکی دیکە لە چەند رۆژی رابردوودا دووبارە ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە.
لە رۆژى جیهانى نەخۆشى تالاسیمیا، تووشبوانی ئەو نەخۆشیە و خانەوادەکانیان، نیگەرانی کەمتەرخەمی حکومەتی کاربەڕێکەرن و باس لەوە دەکەن، ئەو کەموکوڕیانەی لە دەرمان و چارەسەرییەکان هەیە لە ئەستۆی حکومەتی کاربەڕێکەرە و پشتگوێخراون.