کۆمسیۆن: وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم رادەگەیەنین
بۆ ماوەیەکی زۆرە زاناکان پێیان وابووە کە مێشک لە کاتی خەوتندا لە ژەهر و تەنۆلکە زیانبەخشەکان ڕزگاری دەبێت، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕەنگە پێچەوانەکەی ڕاست بێت.
وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە سەر ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە وەزری هاویندا لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان دەگەڕێنەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پریشکی ئەو ئامێرانەی بۆ ئاودێری بەکاردەهێنرێن.
ئاژانسی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردووە، بەپێی توێژینەوەی زاناکان لەدوای دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیاوە لەپێناو خۆبەدوور گرتنیان لە کاریگەرییەکانی جەنگەکە و ئەو زیانانەی بەریان دەکەوێت لە ئەنجامی جەنگەوە، هەڵۆکان رێگاکانی کۆچکردنیان لە سەرانسەری ئۆکرانیا گۆڕیوە.
زۆرێک لە بارودۆخەکانی ماندووییەتی و بێتاقەتی درێژخایەن بەهۆی فشار و نەخەوتنی پێویست و خراپی خۆراک و هۆکارەکانی تری شێوازی ژیانەوەیە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و ئەمڕۆ زیاتر لە ٧٨٥ ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکانی ئیسیان و مام رەشان لە دهۆک گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە شنگال.
هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تا ئێستا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە لە بەغدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کرا، بەپێی زانیارییەکان ٦٧ هەزار کەس ناویان لە لیستی هێزە ئەمنییەکاندا هەیە کە خەیاڵین، جیا لەوەش بونی ناوی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ کە سەر بە حزبەکانی ڕۆژئاوان لە لیستەکە گرفتی دروستکردووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەوپێیەی ناتوانرێت لە رۆژی ١٠ـی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ئەنجامبدرێت، لەچەند رۆژی داهاتوودا کۆمسیۆن وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەخاتە روو و بەپێی ئەو وادەیەش کاتێکی نوێ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت.
لە دوای ئاو، چا بە یەکێک لەو خواردنەوانە دادەندرێت کە زۆرترین کەس دەیخواتەوە لە تەواوی جیهاندا،چا جگە لەوەی کە تامێکی خۆشی هەیە، زانست سەلمآندوویەتی کە چەند سوودێکی گرنگیشی هەیە بەهۆی ئەو دژە ئۆکسیدانەی لە پێکهاتەیدا هەیە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەڵئاوسان.
ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەبارەی ئەو جوتیارانەی زەوییەکانیان "حجزی إطفاء" یان هەر حجزێکی دیکەی هەیە، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق قسەیان کردووە و هیچ مەترسییەک لەسەر گەنمەکانیان نیە لێیان وەردەگیرێت. دەشڵێت، بەمزوانە وەزارەتی بازرگانی پلانی ساڵانە بۆ وەرگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆکان دادەبەزێنێت.
بانکی رەشید بڵاوی کردەوە، کۆمەڵیک لقی بانکەکەیان راسپاردووە بۆ ئەوەی دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی کە ١٣٢ هەزار دینارە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بە حاجییان بفرۆشن. دەشڵێت، بڕی ئەو دۆلارەی بە حاجییان دەفرۆشرێت هاوشێوەی گەشتیارانی دیکە سێ هەزار دۆلار.
پاش بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو لە دوێنێ دووشەممەدا، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە هەرێم هەر مسقاڵێک پێنج هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، لە ناوبازاڕی پارێزگاکەدا و بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دوو کەسەوە، تەقە کراوە و دوو کەس بریندار بوون.
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتووەتە پەرلەمان، دەشڵێت، " لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا دەنگ لەسەر خشتەی بودجە دەدرێت و لە وادەی دوا ناکەوێت".
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەرکەوتنی فڕۆکەیەک بە تاسەیەکی هەوایی لەکاتی گەشتێکیدا لە بەریتانیاوە بۆ سەنگافورە، کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵاکەی مەسرور بارزانی لەسەر هەڵبژاردن و گەڕانەوەی کورسی کۆتاکان رەتکردەوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا عێراق لە زۆربەی بەروبومە کشتوکاڵییەکاندا ئاستی خۆبژێوی بەدەستهێناوە. دەشڵێت، " تا ئیستا زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنممان لە جوتیاران وەرگرتووە".
دوای ئەوەی خشتەی بودجەی ئەمساڵی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کرا، رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ فرۆشی ئەمڕۆ بەتێکڕا زیاتر لە ٢٧١ ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە. هاوکات لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نوێنەری حکومەتی کاربەڕێکەر لە بەغدا رایگەیاندووە، سەرجەم داهاتە نانەوتیەکانی هەرێم رادەستی بەغدا کراوە.
بەپێی رێککەوتنەکەیان؛ پارتی و یەکێتی داوای گەڕانەوەی ١١ کورسیەکەی کۆتایان دەکرد بەڵام لایەنە عێراقییەکان رەتیان کردەوە و لە چوارچێوەی ١٠٠ کورسیەکەی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکرێت.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان تاوەباران بەردەوام دەبێت.
نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، جینین پلاسخارت وەک رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان دیاریکرا.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق. بەپێی زانیاریەکانیش، مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لە بەغدا تەنیا واژۆی وەزیری دارایی عێراقی ماوە.
سندوقی گەشەپێدانی عێراق رایگەیاند، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران دەست دەکەین بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پەیوەست بە خۆجێیکردنی پیشەسازییەکان و هێنانە ناوەوەی وەبەرهێنەری بیانی لە کەرتی ئابووریدا.
پاش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەوەی وڵاتانی بەشداربووی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس رایانگەیاند، گۆڕانکاری لە راپۆرتی مانگانە و ساڵانەدا دەکەن و بەبێ ئاماژەدان بۆ رێژەی خواستی جیهان، ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا لە جەند ناوچەیەکی هەرێم باران باریوە و لەناو ئەو ناوچانەدا لە مێرگەسۆر بەبڕی ٥.٢ ملم زۆرترین باران باریوە و لە زاخۆش کەمترین بڕی باران باریوە کە بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.
بەپێی راپۆرتێکی "زە ئینفۆرمەیشن"، پێدەچێت نرخی ئەم ئایفۆنە باریکە زیاتر بێت لە وەشانی پرۆ ماکس کە لە ١٢٠٠دۆلارەوە دەستپێدەکات.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی گەیشتووە، هەناردەکردنی غاز و نەفتاو لە کێڵگەی کۆرمۆر راگیران. قائیمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر کێڵگەکە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە کۆتا مانگ بووبێت بۆ دواکەوتنی ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، بەوپێیەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڕیاری داوە بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.